Cool Burning Studio یێکێ لەو ئامرازە باشانەیە کە دەتوانێ ئیمکاناتێکی زۆر لە بەر دەست بەکارهێنەرانی دابنێ هەتا بە هاسانی بتوانن کاری سوتاندن لە سەر هەر چەشنە لەوحێکی پەستێنراو(CD&DVD) بە شێوەی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن. ئەم ئامرازە وێرای ساکار بوونی و هەبوونی ئامرازی جۆراوجۆر، دەتوانێ تەواوی ویست و داخوازیەکانی بەکارهێنەران بۆ درووستکردنی هەرچەشنە سی دی و دی وی دی یەک و حەتتا وەچەی داهاتووی لەوحی پەستێنراو، واتە Blu-ray بە تەواوی دابین بکات و دەتوانین بە کەڵک وەرگرتن لێی بە شێوەی جۆراوجۆر کاری رایت کردن بە ئەنجام بگەیێنێ.
توانای سووتاندن بە شێوەی سی دی وەیان دی وی دی بۆ نیشاندان لە سەر پلەیرەکانیی ماڵ یێکێ لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم ئامرازە دێتە هەژمار کردن. توانایی هەڵگرتنەوەی Image لە دیسکەکان بە پشتگری کردن لەهەر چەشنە فۆرمەتێک و هەروەها سووتاندنیان لە رووی هارددیسک بۆ سەر هەر چەشنە لەوحێکی پەستێنراو، پشتیوانی کردن لە هەر چەشنە فۆرمەتێکی چەند رەسانەیی، بوونی توانایی درووست کردنی ئسلاید شۆ لە وێنەکان، لە تایبەتمەندییەکانی تری ئەم ئامرازەن.
بە لە بەر چاو گرتنی ئەو هەموو ئیمکاناتە، ئەم ئامرازە قەبارەیێکی مامناوەندی هەیە و بۆ ئەو بەشە لە بەکارهێنەران کە زیاتر بایەخ بە ئامرازی ساکار دەدەن ئەو جۆرە بەرنامانە هەڵدەبژێرن، ئەم ئامرازە دەتوانێ تەواوی خواستەکانیان بێنێتە دی وباشترین بژاردەیان بێت.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Video to DVD Burner
زۆر لە مەوبەر چاوەروان دەکرا کە بەزوویی DVD یـەکان دەتوانن جێگەی CD یەکان بگرنەوە، ئەوێستاکە ئەو رۆژە هاتووە کە بەرهەم هێنەرانی فیلم یێکەم بژاردەیان DVDیەکان بێ کە بە نیسبەت سیدی دەتوانن ماوەیێکی زۆرتر فیلمەکان بپارێزن و چۆنیێتی باشتریان هەبێ و سەرجەم توانایێکی پتر لە بەردەست بەکارهێنەران دابنێن کە ببنە هۆی جێگرەوەی سیدی یەکان. کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەرمەواڵەش ئیتر لە جیاتی جێگرەوە بۆ فیلم بە VCD، هەوڵ دەدەن ئامرازێک بەرهەم بێنن کە فۆرمەتەکانی جۆراوجۆر بگۆڕێتە سەر DVD.
Wondershare Video to DVD Burner یێکێ لەو ئامرازانەیە کە بۆ رایتی ویدئۆ بە شێوەی فیلمی دیویدی بەرهەم هاتووە و تواناگەلی زۆر پووخت بۆ بەکارهێنەر دابین دەکات. دەتوانین بڵێین کە هیچ فۆرمەتێک نییە کە ئەم ئامرازە نەتوانێ پشتگری لێ بکات. نزیک بە تەواوی فۆرمەتە باوەکانی ویدئۆیی بە توانایی پشتگری لێکردن، کە لەم ئامرازە دا هەن ئیمکانی گۆرینیان بۆ دی وی دی بۆ دابین کراوە. سەرەڕای ئەوەی کە ئەم فۆرمەتانە لە ناو ئامراز دا دەتوانن دەسکاری بکرێن، ئامرازی ئەم بوارەیان بۆ جێگیر کراوە.
بۆ سووتاندن، لکاندنی مێنۆ لە گەڵ دی وی دی دا سەر جەم ٦٠ ئێفێکتی جوڵاو گونجێنراوە جگە لە ٤٢ مێنۆی ئامادەی تر بۆ خووڵقاندنی بیرۆکەی نوێ بۆ درووستکردنی مێنۆ لە لایەن بەکارهینەرەوە. سەرجەم بە سەرنج دان بە قەبارەی ئەم ئامرازە تواناییێکی زۆر لەم ئامرازە دا پێشکەش کراوە کە دەتوانێ جێی بایەخ بێت بۆ رایت کردنی ویدئۆکان بە شێوەی دیویدی. هێندیک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-گونجان لە گەڵ نزیک بە تەواوی فۆرمەتەکانی باوی ویدئۆیی
-رایتی راستەوخۆ لە سەر دی وی دی یەکان
-هەبوونی ٤٢ مێنۆ و تەرحی ئامادە
-دانەبەزینی چۆنیێتی لە کاتی گۆڕین و رایت کردن دا
-ئیمکانی سەپاندنی چۆنیێتی HD بە سەر دیوی دی یەکاندا
-هەبونی پتر لە ٦٠ Transition بە مەبەستی سەرنجراکێشان و جوانکاری پتری کارەکان
-هەبوونی ئیمکاناتی جۆراوجۆربۆ رێکخستنی فیلمەکان
-هەبوونی توانایی دانانی لۆگۆ و هێمای تایبەت لە سەر فیلمەکان
-پشتگری کردن لە نزیک بە تەواوی رایتێرەکان و جۆرەکانی دی وی دی
-پشتگریکردن لە فیلمە ویدئۆکانبە فۆرمەتی جۆراوجۆر و بە چۆنیێتی HD
-و...
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
CDBurnerXP
بۆ سوتاندنی پەڕگە: پرۆگرامێکی خۆڕایی و یەکجار سەرکەوتوی سوکەڵەی پڕ کردارە بۆ سوتاندنی CD , DVD و Blu-ray .
پشتگیری سوتاندن و کۆپی کردنی هەموو جۆرە سیدی و دیڤیدیەک وە هەموو جۆرە پەڕگەیەک دەکات وە هەروەها پشتگیری سوتاندی ISO و وە دروستکردنی ISO دەکات.
دەتوانرێت سیدی Boot ی پێ دروستبکرێت بۆ چارەسەرکەردنی کێشەی چوونەژوورەوەی سیستەمی کارپێکردن.
پشتگیری زۆربەی زۆری زمانەکان دەکات و توانای گۆڕینی bin/nrg و ISO هەیە.
هەرچەند ناوەکەی XP لەگەڵدایە ، بەڵام پشتگیری هەموو وەشانەکانی ویندۆز دەکات
سەرەڕای ئەو هەموو کردارە قەبارەکەی تەنیا ٣.١ میگابایتە.
جێگای ئاماژەپێکردنە ئەم پرۆگرامە لەلایەن زۆر لە مەکۆکان و ئایتی دۆستانەوە پەسەندکراوەو ئامۆژگاری بەکارهێنەران دەکەن بۆ بەکارهێنانی وە دەتوانن لە سەرچاوەی هەواڵەکە دایبگرن
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
gBurner
gBurner ناوی ئامرازێکی زۆر لێهاتووە کە بە ساکارترین شێوە تەراحی کراوە هەتا بەکارهێنەران بتوانن کاری سووتاندن لە سەر لەوحی پەستێنراو بە هاسانی بە ئەنجام بگەیێنن. ئەم ئامرازە ساکارە کە لە توانای دایە تەواوی چەشنەکانی لەوحی پەستێنراو لە سی دی را بگرە هەتا نوێترین تێکنۆلۆژی ئەم لەوحانە واتە Blu-ray پشتگری بکات بە کەڵک وەرگرتن لە ناوبژی کاربەری ساکار بە چەشنێک هەستێ بە کردەکان کە بەکارهێنەری نوێکاریش بتوانێ زۆر بە هاسانی لە ئیمکاناتی ئەم ئامرازە کەم قەبارەیە کەڵک وەربگرێت.
ئەم پرۆگرامە تەواوی ئەو ئامرازانەی کە بۆ سووتاندن پێویستە لە خۆی دا جێکردوە، هەر چەند رەنگە بە بارتەقای ئامرازەکانی وەک Nero پووخت نەبێ، بەلام بەم قەبارە کەمەی کە هەیێتی زۆر کات باشتر و کارامەتر لە Nero کارەکانی رادەپەڕێنێ.
سووتاندنی زانیارییەکان بە شێوەی جۆراوجۆر, پشتگری کردن لە فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی دەنگ بۆ رایت لە سەر لەوحی پەستێنراوی دەنگ، ئیمکانی درووستکردنی دیسکی بووتیبڵ، ئیمکانی درووستکردنی وێنە(Data*) وەیان سووتاندنیان و پشتگری کردن لە تێکنۆلۆژی MultiSession, ئەم تایبەتمەندییانەن کە لە ناو gBurner دا جێگیر کراون.
هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-ناوبژی بەکارهێنی ساکار، کەم قەبارە و هاسان لە بەکارهێناندا
-ئیمکانی بە شێوە جۆراوجۆرەکانی دەنگ، وێنەیی و دراوە(Data*)
-گونجان لە گەڵ لە گەڵ لەوحی پەستێنراوی جۆراوجۆر(CD DVD, ،(Blu-ray
-گوونجان لە گەڵ فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی دەنگ
ئیمکانی درووستکردنی دیسکی بوتیبڵ
-پشتگریکردن لە شێوازی MultiSession
-ئیمکانی سڕینەوەی لەوحەکانی پەستێنراوی RW
-ئیمکانی درووستکردنی وێنە (Image*) یان رایت کردنیان لە سەر لەوحی پەستێنراو
-و...